لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە سنووری پارێزگای دهۆك منداڵێك گیانی لەدەستدا و 6 كەسی دیكەش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە، ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە سەر ڕێگای (باتیفا بۆ تاوكێ) لە نزیك گوندی كەرپتێ ڕوویداوە.
لەو ڕووداوەدا منداڵێك گیانی لەدەستداوە و 6 كەسی دیكەش بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر.