ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق داوای زیاتركردنی هەوڵ و كۆششەكان دەكات بۆ دڵنیابوونەوە لە گرتنەخۆیان لەكۆمەڵگەی عێراقدا ڕایدەگەیەنێت، عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین كەسانی كەمئەندامی هەیە لە جیهاندا.
ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعیراق (یۆنامی) لەپەیامێكدا ڕایگەیاندووە، ٣ی كانوونی یەكەم ڕۆژی جیهانی كەمئەندامانە نەتەوەیەكگرتووەكان شانبەشانی حكومەتی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یادی ٣ كانوونی یەكەم دەكەنەوە، كە لەسەر ئاستی دونیادا بە ڕۆژی جیهانی كەمئەندام دانراوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كەئامانجی ئەم ڕۆژە باشتر تێگەیشتنە لەكێشە و گرفتەكانی كەمئەندامان و ئەوانەی كەبە سروشتی خاوەن پێداویستی تایبەتن و ئەوانەش كەبەهۆی شەڕی دژە تیرۆرە كاریگەر بوون وە كۆكردنەوەی هەوڵەكان و پاڵپشتیكردنە لە شكۆ، ماف و هەبوونی ژیانێكی شایستەیە بۆ كەمئەندامان ئەویش بەپێ ی پابەندبونەكانی عێڕاق و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
ئەوەشخراوەتەڕوو، كەعێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین كەسانی كەمئەندامی هەیە لە جیهاندا، كە بەشێك لەو كەمئەندامانە بەهۆی شەڕ و زحمەتییە ئابورییەكانی دەیان ساڵە زیانێكی زۆریان بەركەوتووە، بەهۆی داب و نەریتە كۆمەڵایەتیە نەرێنییەكان و بڕیاردانی پێشووەختە، و ناووناتۆرە لێنان و جیاكاریكردن لە دژیان ئاڵنگارییەكانی كەمئەندامان زیاتر بووە.