بەرپرسێکی دەستەی دەروازە سنووریەکانی عێراق ئاشکرای کرد داهاتی ئەمساڵ بەراورد بە پار ساڵ ئەمکاتانە زۆر زیادی کردووە.
عومەر وائیلی، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ، بە ئاژانسی فەرمی ھەواڵەکانی عێراقی ڕاگەیاند، رێکار و بڕیارە نوێیەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە مەبەستی رێکخستنەوە و زیاتر کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان و چاکسازیکردن تیایاندا، کاریگەری زۆریان لەسەر زیادبوونی داھاتی گومرگ و باج لە خاڵە سنورییەکانی عێراق ھەبووەو ئاستی ھەناردەش زۆر زیادیکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا داھاتی باج و گومرگ لە دەروازە سنورییەکان گەیشتووەتە زیاتر لە ٦٠٢ ملیار دینار، بەروارد بە پار ساڵ ئەم کاتە داھاتی باج و گومرگ نزیکەی ٤٨٦ ملیار دینار بوو ، بەم پێیەش ئەمساڵ ئەو داھاتە زیاتر لە ١١٦ ملیار دینار زیادیکردووە.