دوای مانەوەی بۆ زیاتر لە دوو هەفتە لەژێر چاودێری وردی پزیشكی لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە عەمید عەبدوڵا محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هێزەكانی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن گیانی لەدەستدا.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لەهەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی”بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، خەم و پرسەو پەژارەو ماتەمینیی خۆمان بۆ كۆچی بەڕێز و ئازیزیان عەمید عەبدوڵا محەمەد دەردەبڕن، داواخوازین خوای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت و جێگای بەڕێزیان بەهەشت بێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، ئێوارەی رۆژی 14ی (تشرینی دووەمی 2022 لە بەردەم ماڵی خۆی و لەناو ئۆتۆمبێلەكەی لە گەڕەكی ئاشتی شاری سلێمانی، عەمید عەبدوڵا جێگری محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن، چەند فیشەكێكی نا بەخۆیەوە و بەوهۆیەوە بەسەختی برینداربوو.