بە هۆی وەرگەڕانی تانکەرێك، پێشمەرگەیەك لە پارێزگای دهۆك گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، تانکەرێكی ئاو لە سنووری ناوچەی بامەڕنی وەرگەڕا و بە هۆیەوە پێشمەرگەیەك کە شۆفێری تانکەرەکە بوو، گیانی لەدەستدا.
پێشمەرگەکە ناوی ڕێبەر عومەرە و تەمەنی ٤١ ساڵە و ویستوویەتی بە تانکەر ئاو بۆ بنکەیەکی پێشمەرگە بگوێزێتەوە.