نرخی كاره‌بای موه‌لیده بۆ مانگی 6 دیاریكرا



بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی 6 له‌نێوان (7750) بۆ (8750) دیناره‌.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، به‌پێی كۆنووسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاووڵاتییان له‌ مانگی نیسان له‌ نێوان (175) بۆ (200) كاتژمێردا بووه‌.

ڕوونیشیکردەوە کە نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ به‌ (44) چل و چوار دینار دیاریكراوه‌،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناو شاری سلێمانی 6 له‌ نێوان له‌نێوان (7750) بۆ (8750) دینار ده‌بێت.

لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، له‌ كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌رپێچییه‌ و خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزا ده‌درێت.

بە هۆی وەرگەڕانی تانکەرێك، پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستدا
پێت بە هۆی وەرگەڕانی تانکەرێك، پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستدا
لەعێراقەوە غاز بۆ تورکیا و ئەوروپا دەنێردرێت
دوات لەعێراقەوە غاز بۆ تورکیا و ئەوروپا دەنێردرێت
پەیوەنیدر