لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای نێوان تەقتەق و كەركووك چوار ئەندامی خێزانێك برینداربوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 3ی كانوونی یەكەم، لەسەر ڕێگەی نێوان تەقتەق و كەركوك، ئۆتۆمبێلێك كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا
بە پێی زانیارییەكان ، لە ئەنجامی رووداوەكە پیاوێك و هاوسەرەكەی و دوو منداڵیان بریندار بوون و پاشان بە مەبەستی چارەسەركردنیان گەیەنرانە نەخۆشخانەی گشتیی تەقتەق