بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و شارەزایەكی كەشناسی-ش دەڵێت: “گه‌رمای تاقه‌ت پڕوكێن ده‌ست پێده‌كات”.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌رمای تاقه‌ت پڕوكێن ده‌ست پێده‌كات و پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی به‌رچاو به‌رزدەبنەوە.
لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەی دوو شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتی، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
هاوكات سادق عەتیە، شارەزای كەشناسی عێراقی هۆشداری ئەوەی داوە، كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گەرمایەكی بە تین عێراق دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما دەگاتە ئاستی نیوە كوڵان و لەهەندێك ناوچە دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.