تەرمی ئەو گەشتیارە عەرەبەی ڕۆژی هەینی لەكاتی مەلەكردندا لە دەریاچەی دوكان خنكا، دۆزرایەوە.
گەشتیارەكە لە نەتەوەی عەرەبە و دانیشتووی بەغدایە و ناوی (سەجاد جەسەن) و تەمەنی 18 ساڵە، بە سەردان هاتبوونە ناوچەی دوكانی گەشتیاری لە پارێزگای سلێمانی و لەكاتی مەلەكردندا خنكابوو.
تەرمەكەی لە نەخۆشخانەی گشتی دوكانە و بۆ پەیمانگەی پزیشكی دادی سلێمانی بەڕێ دەكرێت، تا رێكاری لێكۆڵینەوەكان تەواو دەكرێن.