ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگەی هەڵەبجە زیادی كردووە و تەنیا لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژندا، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیاری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پارێزگەكانی تری عێراق سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگەکەیان كرد.
چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجە زیادی كردووە، تەنیا لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگەی هەڵەبجەیان كرد.
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە وتیشی: لەو ژمارەیە 25 هەزار گەشتیاریان هی ناوخۆی هەرێمی كوردستانن، هەروەها 75 هەزار گەشتیاریش لە پارێزگەكانی تری عێراقەوە هاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجە.
چیا قاسم وتیشی پێشبینی دەكەین ژمارەكە هێشتا لە بەرزبوونەوەدا بێت.