حاجییەکی دیکەی کورد دوای بەجێهێنانی فەریزەی حەج لە مەککە گیانی لەدەستدا.
شەوی ڕابردوو حاجییەکی خەڵکی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای بەجێهێنانی فەریزەی حەج لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد.
حاجییەکە ناوی ساڵح باقەدەمە و تەمەنی ٧٥ ساڵە.
هەفتەی ڕاربردووش حاجییەکی دیکەی خەڵکی بانە لە مەککە کۆچی دوایی کرد.