پلەکانی گەرما گۆڕانکاری بەسەردا دێت



کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە بەرز و لە هەندێک ناوچە نزم دەبێتەوە.

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور و ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى سوک لە کاتەکانى ئێوارەدا هەیە.

ئاماژەی بەوەشدا ، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە دوێنێ، جگە لە ناوچەکانى باکورى هەرێم کە بە یەک پلە نزم دەبنەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە ،کەشناسی دەڵێت، سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زۆر گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.

 

پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ:

هەولێر : 41

سلێمانی : 39

دهۆک : 38

کەرکوک : 43

هەڵەبجە : 41

زاخۆ : 41

سۆران :39

گەرمیان : 45

 

حەجی ئەمساڵ کۆتایی هات ، حاجییان دەستیان بە جێهێشتنی سعودیە کرد
پێت حەجی ئەمساڵ کۆتایی هات ، حاجییان دەستیان بە جێهێشتنی سعودیە کرد
ئاماری فەرمی قوربانیکردن لە کوشتارگەکان لەماوەی سێ ڕۆژی جەژندا
دوات ئاماری فەرمی قوربانیکردن لە کوشتارگەکان لەماوەی سێ ڕۆژی جەژندا
پەیوەنیدر