یەدەگی نەوتی جیهان چەندە و عێراق چەندی هەیە؟



بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە کۆمپانیای توێژینەوەی وزە ناسراو بە “ریستاد ئینێرجی بڵاویکردووەتەوە” تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ یەدەگی نەوت لە جیهاندا گەیشتووەتە ٥٢ ملیار بەرمیل و عێراق و ئێرانیش لە پلەکانی پێنجەم  وشەشەمدان لەهەبوونی  زۆرترین بڕی یەدەگی جیهانیدا.

لەڕاپۆرترکردا ئاماژەبەوەشکراوە “لە ساڵی ٢٠٢٢دا یەدەگی نەوت لە جیهاندا گەیشتە ٥٢ ملیار بەرمیل و بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢دا تا کۆتایی ساڵ ١.٦٢٤ ترلیۆن بەرمیل نەوت دەرهێنراوە، لە کاتێکدا لە سەرەتا تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ بڕی ١.٥٧٢ ترلیۆن بەرمیل دەرهێنراوە.

دەوڵەتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک خاوەنی ٦٩٦ ملیار بەرمیل یەدەگی نەوتن، لە کاتێکدا دەوڵەتانی نائەندام خاوەنی ٩٢٨ ملیار بەرمیل یەدەگی نەوتن.

لەناو ئەو دەوڵەتانەی خاوەنی زۆرترین یەدەگی نەوتن سعودیە لە پلەی یەکەمدایە و ساڵی ڕابردوو٢٧١ ملیار بەرمیلی دەرهێناوە، لەدوای ئەویش ئەمریکا و روسیا دێن و عێراق و ئێرانیش پلەکانی پێنجەم و شەشەمیان گرتووە.

کۆمپانیاکە پێشبینی کردووە تا ساڵی ٢٠٢٦ خواست لەسەر نەوت بەرزبێتەوە بۆ ١٠٥ ملیار بەرمیلی ڕۆژانە، بەڵام بۆ ساڵی ٢٠٣٠  بۆ ١٠٠ ملیار بەرمیل داببەزێت ئەمەش بەهۆی زیادبوونی فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کە تا ئەو کاتە٥٠٪ی فرۆشی ئۆتۆمبێل پێکدەهێنن.

پارێزگاری سلێمانی، “قورئان كە گڕی دەدەیت، ناسوتێت، دادەگیرسێت”
پێت پارێزگاری سلێمانی، “قورئان كە گڕی دەدەیت، ناسوتێت، دادەگیرسێت”
گەشگتیارێک لەکاتی مەلەکردندا لەبەنداوی دوکان خنکا
دوات گەشگتیارێک لەکاتی مەلەکردندا لەبەنداوی دوکان خنکا
پەیوەندیدار