وادەی دەستپێکردنی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ڕاگەیەنرا



وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کات و خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی (وێژەیی و زانستی) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی خشتە بڵاوکراوەکە، ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٦ی ئابی ٢٠٢٣ یەکەم تاقیکردنەوەی خولی دووەم دەست پێدەکات و کۆتا تاقیکردنەوەش لە ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ١٤ی ئابی٢٠٢٣دا ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر ڕۆژی یەکێک لە تاقیکردنەوەکان کە بەگوێرەی خشتەکە دیاریکراوە بەر پشووی فەرمی بکەوێت ئەوا تاقیکردنەوە ڕاستەوخۆ بۆڕۆژی دواتر دوادەخرێت و بەگوێرەی زنجیرەیی تاقیکردنەوەکان بەردەوامییان دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تاقیکردنەوەکان ڕۆژانە لە کاتژمێر حەوت و ٣٠ خولەک دەست پێدەکات و بۆهەربابەتیک خوێندکار پێویستی بە ئامێری بژمێر (حاسیبە) هەبوو ئەوا دەتوانێت تەنها بژمێری وەزارەتی پەروەردە بەکار بهێنێت.

 

کەلار: لەڕووداوێکی هاتووچۆدا حەوت کەس برینداربوون
پێت کەلار: لەڕووداوێکی هاتووچۆدا حەوت کەس برینداربوون
  گرژییەکانی فەڕەنسا بەردەوامی هەیە
دوات   گرژییەکانی فەڕەنسا بەردەوامی هەیە
پەیوەندیدار