بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاتە دەنگ و پەیامێکی بڵاوکردەوە



بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە سوتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن کەسێکی عێراقییەوە بەناوی سەلوان مۆمیکا لە وڵاتی سوید بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند سەرکۆنەی ئەو کارە دەکات و  دەڵێت، دژی هەموو هەوڵێکی لەو جۆرە دەوەستنەوە.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، “بەتوندی ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەین و دژی هەموو هەوڵێکی لەو شێوەیە دەوەستینەوە”.

دەشڵێت، “ڕووداوەکە بۆ هەموو کۆمەڵگەی موسڵمانان ئازاربەخشە و ناکرێت لەچوارچێوەی یاسادا سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی مرۆڤ بکرێت”.

  گرژییەکانی فەڕەنسا بەردەوامی هەیە
پێت   گرژییەکانی فەڕەنسا بەردەوامی هەیە
بەوێنە: قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنی سەمونی ناوخوانی داخست
دوات بەوێنە: قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنی سەمونی ناوخوانی داخست
پەیوەندیدار