ئەمڕۆ لە بەغداد خۆپیشاندانى ملیۆنی ئەنجام دەدرێت



بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینى، خۆپیشاندانی ملیۆنی لایەنگرانی سەدر لە دژی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لەبەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد بەڕێوەبچێت و ساڵح محەمەد عێراقی کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە، داوا لە خۆپیشاندەران دەکات “نەچنە ناو باڵیۆزخانەى سوید”.

یەکەم رۆژى جەژنى قوربان لەدوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادگای فیدراڵی سوید لە ستۆکهۆڵم سەلوان مۆمیکا کە پەنابەرێکى عێراقییە لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم لە سوید، کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سوتاند، لەدوای ئەنجامدانی ئەوکارەوە دێت ناڕەزایی و دژایەتی ئەو کارە لە وڵاتانى ئیسلامیدا زیاتر دەبێت.

سەلوان تەمەنی ٣٧ ساڵانە و خەڵکی پارێزگای نەینەوایە و ڕایدەگەیەنێت لەماوەی ١٠ رۆژى داهاتوودا کۆپیەکى تر لە قورئان و ئاڵاى عێراق لە بەردەم باڵیۆزخانەى عێراق لە ستۆکهۆڵم دەسوتێنێت و پەشیمانیش نییە لەکارەکەی.

بەوێنە: قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنی سەمونی ناوخوانی داخست
پێت بەوێنە: قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنی سەمونی ناوخوانی داخست
هەر کارمەندێک منداڵى ببێت ٧ هەزار دۆلار وەردەگرێت
دوات هەر کارمەندێک منداڵى ببێت ٧ هەزار دۆلار وەردەگرێت
پەیوەندیدار