هەر کارمەندێک منداڵى ببێت ٧ هەزار دۆلار وەردەگرێت



کۆمپانیایەکی چینی بەناوی گرووپى کۆمپانیاکانى تریپ دۆت کۆم، ڕایگەیاند بڕیاریانداوە هەر فەرمانبەرێک منداڵێکى ببێت، ئەوا بڕى ٥٠ هەزار یوانى چینى کە بەرامبەرە بە شەش هەزار و ٨٩٧ دۆلارى ئەمەریکى پێ دەدرێت.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆماوەی پێنج ساڵ هەرمنداڵێک ساڵانە بڕی ١٠ هەزار یوان هاوکاری نەختینەیی بەدایک و باوکی دەدەرێت، دەشلێت هەر کارمەندێکى لقەکانی کۆمپانیاکە لەجیهاندا منداڵى ببێت، ئەوا پاداشتى دارایی دەکرێت، کۆمپانیاى ناوبراو ئاشکراشی کردووە، تێچوی ئەو پڕۆگرامەى پەیڕەوى دەکەن نزیکەی یەک ملیار یوانى چینى دەبێت.

کۆمپانیاى تریپ دۆت کۆمى چینى، یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانى گەشتیاری ئۆنلاین لە جیهاندا کە ٤٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە.

دوای سەپاندنی سیاسەتی هەبوونی یەک منداڵ لە ساڵی ١٩٨٠ تاکو ٢٠١٥، توێژەرانی دیمۆگرافیا هۆشدارییان دا لەوەی چین تووشی کەم بوونەوەی هێزی کار دەبێتەوە و حکومەتە خۆجێیەکانى ئەو وڵاتەش ڕووبەڕووى قەرزدارییەکى گەورە دەبنەوە و ئەمەش بارگرانییە بۆ حکومەت بەهۆى زیادەى خەرجى دارایی لە خزمەت کردن و موچەى کەسانى بەساڵاچوودا.

بە گوێرەى داتا و زانیارییەکانى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان، کە لە مانگى نیسانى ئەمساڵ بڵاویکردوەتەوە، ژمارەى دانیشتوانى چین گەیشتووەتە یەک ملیار و ٤٢٦ ملیۆن کەس و لە دواى هیندستان لە پلەى دووەمدا دێت.

ئەمڕۆ لە بەغداد خۆپیشاندانى ملیۆنی ئەنجام دەدرێت
پێت ئەمڕۆ لە بەغداد خۆپیشاندانى ملیۆنی ئەنجام دەدرێت
عێراق داوای ڕادەستکرتدنەوەی سەلوان مومیکا دەکات
دوات عێراق داوای ڕادەستکرتدنەوەی سەلوان مومیکا دەکات
پەیوەندیدار