ئەمریكا بۆ توركیا: دۆخەكەمان لێتێكمەدە



ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هۆشداریی دەداتە توركیا سەبارەت بە لەگەڕخستنی ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی ئەمریكا لەگەڵ هێزە كوردییەكان لەدژی ڕێكخراوی داعش لە سوریا، لەگەڵ داننان بە مەترسییە ئەمنییەكانی ئەنقەرە لەو ناوچە ئاڵۆزەدا.

جۆن كێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند، بۆردومانەكانی توركیا بۆ ئەو ناوچانە بەردەوامن كە لەلایەن هێزە كوردییەكانەوە لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا كۆنترۆڵكراون.

حكومەتی توركیا دەڵێت، ئۆپەسیۆنە سەربازییەكانی وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئیستەنبوڵە كە بەرپرسیارێتی دەخاتە ئەستۆی ڕێكخراوە چەكدارە كوردییەكان، ئەوانیش لای خۆیانەوە تێوەگلانیان لەو هێرشەدا ڕەتدەكەنەوە.

كێربی ڕایگەیاندووە:”توركەكان بەردەوامن لەسەر هێرشە ئاسمانییەكانیان، لەگەڵ ئەمەشدا هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر ئۆپەراسیۆنێكی زەمینی چاوەڕوانكراو لەسەر سنورەكانی توركیا- سوریا كە هێزەكانی توركیا و لەبەرامبەردا هێزەكانی سوریای دیموكرات تێیدا بڵاویان كردووە.

بە وتەی بەرپرسە ئەمریكاییەكە:”توركیا مافی هەیە بەرگری لە خۆی بكات، بەڵام بۆردومانەكان مەترسی گەورەیان هەیە، ئەوان درك بە مەترسییە ئەمنییە ڕەواكانی توركیا دەكەن بۆ بەرگریكردن لە خۆیان”.

كێربی دەڵێت:”ئەوەی نامانەوێت بیبینین ئەوەیە، ئۆپەراسیۆنەكان لە سوریا دەكرێت ببنە مایەی كەوتنەوەی قوربانیان لەڕیزی مەدەنییەكان و دەكرێت ببنە كەوتنەوەی قوربانی لە ڕیزی هێزەكانمان و دەكرێت هاوبەشەكانمان لە هێزەكانی سوریای دیموكرات پشت لە ئەركە ڕاستەقینەكەی خۆیان بكەن كە زۆرگرنگە و خۆی لە بەگژداچوونەوەی ڕێكخراوی داعشدا دەبینێتەوە”.

وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆشكی سپی پێیوایە، واشنتن نایەوێت هیچ شتێك ببینێت كە كاریگەریی لەسەر تواناكانی بكات لەڕووی درێژەدان بە گوشارەكانی لەسەر ڕێكخراوە توندڕەوەكە.

كێربی دەڵێت:”ئاستی ستراتیژی هەماهەنگییان لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات هەڕەشەی لەسەر نییە، بەڵام بۆردومانەكانی توركیا بۆسەر (هەسەدە)، واتای ئەوە دەگەیەنێت، هێزە كوردییەكان ئامادەیی كەمترییان دەبێت بۆ هاوبەشیكردن لە بەگژداچوونەوەی ڕێكخراوی داعش”.

لە كۆتاییدا وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەڵێت:”ئەوە مایەی نیگەرانییە”.

 

 

لە سلێمانی گۆشتفرۆشێك لە گەڕەكی كانی كوردە داخرا
پێت لە سلێمانی گۆشتفرۆشێك لە گەڕەكی كانی كوردە داخرا
پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر دوو وەزیری كورد دەدات
دوات پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر دوو وەزیری كورد دەدات
پەیوەنیدر