سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سووتاندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەك ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی ڕادەربڕین و هیچ پاساوێك هەڵناگرێت.
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەم جۆرە كردەوانە دژی گیانی تەبایی و پێكەوەژیانە و خزمەتی گوتاری تاریكی و بڵاوكردنەوەی ڕق و كینە دەكات و لەسەر هەموو لایەك پێویستە ڕێگری لێ بكەن.
پەیامێك لە بارزانییەوە…
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
كردەی ناڕەوای سووتاندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەك ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی ڕادەربڕین و هیچ پاساوێك هەڵناگرێت. ئەمە برینداركردنی هەست و سۆزی تێكڕای موسوڵمانانی جیهانە و زۆر بە توندی سەركۆنەی دەكەین. ئەم جۆرە كردەوانە دژی گیانی تەبایی و پێكەوەژیانە و خزمەتی گوتاری تاریكی و بڵاوكردنەوەی ڕق و كینە دەكات و لەسەر هەموو لایەك پێویستە ڕێگری لێ بكەن.
مسعود بارزانی