فەرماندەی هێزە هاوبەشەكانی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) ڕایدەگەیەنێت، هیچ سەركەوتنێك تۆمار نەكراوە لەو هێرشە هەڵگەڕاوەی سوپای ئۆكراینا ئەنجامیدا.
جەنڕاڵ كریستۆڤەر كافولی، فەرماندەی هێزە هاوبەشەكانی ناتۆ ڕایگەیاندووە، هێرشی هەڵگەڕاوەی ئۆكراینا هیچ سەركەوتنێكی گەورەی تۆمار نەكردووە و سوپای ئۆكراینا تووشی ئاستەنگی گەورە بووە بەهۆی بەرگری بەهێزی ڕوسیاوە.
لای خۆشیەوە، بەرپرسێكی دبلۆماسی ئەوروپی ڕایگەیاندووە، ئەنجامی ئەو هێرشە هەڵگەڕاوەیە كاریگەری دەبێت لەسەر هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوا دژی كیف.
وتوشیەتی، “پاڵپشتی دارایی و پشتیوانی سەربازی و بەشداری سیاسی لە گرنگترین گفتوگۆكانی ئاشتی دەبن لە داهاتوودا جا بەشێوەی دڵخوازی ئێمە بێت یان نا”.
پێشتریش میخائیل بۆدۆلاك، ڕاوێژكاری نووسینگەی سەرۆكی ئۆكراینا وتی، “هێرشی هەڵگەڕاوە قورس دەبێت و پێویستی بە خۆڕاگری زیاتر هەیە”.