لە پارێزگا شیعەنشینەكانی عێراق و بەشێكی وڵاتانی دیكە ئەمڕۆ بووە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان.
دوابەدوای ئەوەی عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق ڕۆژێك دواتری كرد بە یەكەم ڕۆژی مانگی زیلحیجە، بەوهۆیەوە ڕۆژێك دوای سعودیە و زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی كردی بە جەژن.
هەر ئەمڕۆ لە شارە شیعەنشینەكانی عێراق نوێژی جەژن كرا و كرا بە جەژن.