كۆمسیۆن دەرگای تۆماركردنی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکان كردەوە



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کردنەوەی دەرگای تۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانییەکانی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە 1 تا 30ی تەمموزی داهاتوو ڕاگەیاند.

دادوەر عەباس ئەلفەتلاوی، سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنەكانی كۆمسیۆن ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمسیۆن هەوڵدەدات لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییە بێت، کە پێی سپێردراوە و بە بەرزترین ئاستی دادپەروەری و دەستپاکی و شەفافیەت پێیدا تێپەڕێت.

وتیشی، “دەستەی کۆمسیاران هەنگاوی یەکەم لەو بارەوە ڕادەگەیەنێت، بەو پێیەی بڕیار درا دەرگای ناو تۆمارکردن بۆ لایەنە سیاسییەکان و هاوپەیمانییەکان بکرێتەوە، کە خوازیاری بەشداریکردنن لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بۆ ساڵی 2023”.

سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنەكانی كۆمسیۆن داواشی لە سەرجەم لایەنە سیاسی و هاوپەیمانییەکان كرد، كە خوازیاری بەشداریکردنن لە هەڵبژارندا، لە وادەی دیاریکراودا داواکارییەکانیان پێشکەش بە بەشی کاروباری حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا.

لە عەرەفە 287 حاجی بەهۆی گەرماوە لەهۆشخۆیان چوون
پێت لە عەرەفە 287 حاجی بەهۆی گەرماوە لەهۆشخۆیان چوون
گۆڕانكاری لە كەشوهەوای ڕۆژانی جەژن ڕوودەدات
دوات گۆڕانكاری لە كەشوهەوای ڕۆژانی جەژن ڕوودەدات
پەیوەنیدر