قائیمقامی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە



قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند ئامادەین هاوکاری هەر هاوڵاتییەک بکەین کە دەیەوێت قوربانی بکات ، بۆ ئەم مەبەستە کوشتارگەی سلێمانی هاوکاریت دەکات،

 

کوشتارگەی نوێی سلێمانی لە قەرەگۆل داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەپێناو پاراستنی تەندروستی خۆیان و خێزانەکانیان ئەو ئاژەڵانەی کە دەیانەوێت بیکەن بە قوربانی تەنها لەنێو کوشتارگە سەربڕینی بۆبکەن و ڕێگە نەدەن لەدەرەوەی کوشتارگەی فەرمی کەلە قەرەگۆلە ئاژەڵەکانیان بۆ سەرببڕدرێت.

 

کوشتارگەی نوێی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە سەربڕینی ئاژەڵ لەدەرەوەی ئەو کوشتارگەیە مەترسی بڵاوبونەوەی تای خوێنبەربوون زیاتر دەکات و زیانە تەندروستییەکان زیاتر دەبێت لە سودە دینییەکان.

 

سەرچاوەیەک لە کەشتارگەی نوێی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد هەر هاوڵاتییەک ئارەزووی قوربانیکردنی هەبوو دەتوانێت پەیوەندی بە ژمارە تلفونی (٠٧٧٣٢٣٣٣٨٣٩)

بۆئەوەی لەناو کوشتارگەکە هاوکاری بکرێت.

 

وتیشی ئەو ئاژەڵانەی سەردەبڕدرێت پشکنینی تەواویان بۆدەکرێت و هیچ مەترسییەکی تەندروستییان نامێنێت، تەنانەت سەروپێی ئاژەڵەکەش بە ئامێری پێشکەوتوو پاکدەکرێت و دەدرێتەوە بە هاوڵاتییەکە.

 

جۆرێكی باشی برنج بۆ بەشەخۆراك گەیشت
پێت جۆرێكی باشی برنج بۆ بەشەخۆراك گەیشت
جۆن گودینف لەتەمەنی سەد ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
دوات جۆن گودینف لەتەمەنی سەد ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
پەیوەنیدر