کوشتارگەی نوێی سلێمانی ئاماری کوشتاری سێ ڕۆژی بڵاوکردەوە



کوشتارگەی نوێی سلێمانی ئامارەکانی کوشتاری سێ ڕۆژی پێش جەژنی قوربانی بڵاوکردوە، ئەوەش لەکاتێکدایە بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە وەک بەشێک لە پەرستش موسوڵمانان لەم جەژنەدا قوربانی دەکەن و ئاژەڵ سەردەبڕن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کوشتارگەی نوێی سلێمانی بۆ ڕۆژەکانی ٢٤، ٢٥ و ٢٦ی حوزەیران بڵاوی کردووەتەوە پێنج هەزار و ٥٦١ سەر مەڕو بزن  و ٤٣٩ سەر ڕەشەوڵاخ سەربڕدراون. هەروەها ٣٩ سەر مەڕ و بزن و یەک سەر ڕەشەوڵاخ سوتێنراون کە گۆشتەکەیان تەندروست نەبووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ٣٠ سەر مەڕ و بزن  و یەک سەر ڕەشەولاخ لەپشکنینی پێش سەربڕین دەرنەچوون و ڕەتکراونەتەوە.

هاوکات، لەئێستادا نەخۆشی تایخوێنبەربوون لەئارادایە و وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان داوا لە هاوڵاتیان دەکەن پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانبن و لەشوێن و جێگای پاک و لە کوشتارگەکاندا ئاأەڵەکانیان سەرببڕن و بیانکەن بەقوربانی هەتا هەمووان لە نەخۆشییەکە پارێزراوبن.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق: “رێژەی بێکاری گەیشتووەتە ١٦.٥٪”
پێت وەزارەتی پلاندانانی عێراق: “رێژەی بێکاری گەیشتووەتە ١٦.٥٪”
ئەنغامی و سامسۆنگ یەکدەگرن بۆ دروستکردنی ئەزموونێکی دەنگیی ناوازە
دوات ئەنغامی و سامسۆنگ یەکدەگرن بۆ دروستکردنی ئەزموونێکی دەنگیی ناوازە
پەیوەندیدار