بانکی ڕافیدەین دەستپێکردنەوەی پێدانی پێشینەی 25 ملیۆن دیناری بە خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی ڕاگەیاند.
بانکی ڕافیدەین لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێشینەی نوێ دەدەنە خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و بڕەکەی لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات تاكو ٢٥ ملیۆن دینار و پارەکەش لە رێگای ئامێری ئەلیکترۆنییەوە دەدرێتە خانەنشینان.
ڕاشیگەیاندووە، لە رێگای کورتە نامەیەکەوە خانەنشینان ئاگادار دەکاتەوە و دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان پارەکە دەچێتە سەر هەژماری بانکی خانەنشینەکە و لە ڕێگای ماستەر کاردەوە دەتوانێت پارەکە بەکاربهێنێت.
بانکی ڕافیدەین ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ڕێگای ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنییەوە بەردەوامە لە پێدانی پێشینە بە هاووڵاتیان.