سەرەڕای ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی عێراق، نرخی دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە و بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پشووەکانی جەژنەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بازاڕەكەیان دادەخرێت.
جەبار گۆڕان، وتەبێژی ئەنجوومەنی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی لە نووسراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە لە ڕۆژی چوار شەممە تاوەکو ڕۆژی شەممە کرایە پشوو.
ڕاشیگەیاند، ڕۆژی یەک شەممە 2ی تەمموزی 2023 لە هەموو بازاڕەکانی دراوی سلێمانی مامەڵەکردن دەستپێدەکاتەوە.
پێدەچێت بەهۆی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەوە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار کەمێک گۆڕانی بەسەردا بێت و بەرزببێتەوە، کە لە ئێستادا بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 147 هەزار و 750 دینار.