زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕایگشتی ڕایگەیاند، لە ئاست متمانەت دەنگی هاوڵاتیاندا دەبن و لەوپێناوەشدا بڕیاریانداوە کۆتایی بە کارەکانیان بهێنن لە پەرلەمان.
باسی لەوەشکرد، ئەوان لەگەڵ دواکەوتنی هەڵبژاردن نەبوون لە هەرێمی کوردستان و بەناچاری ماوەی پەرلەمانیان درێژ کردووەتەوە و ئەوەشی بۆ گرفتەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان گەڕاندەوە کە پەیوەستبوون بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن و پرسی کۆمسیۆن.
وتیشی پارتی هەمیشە جەختی لەوەکردووەتەوە بۆشایی یاسایی لەهرێمی کوردستان دروست نەبێت و لەوپێناوەشدا سازشی زۆریان کردووە لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن و پرسی کۆمسیۆن هەتا لە ئستادا هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرابوایە و خولی شەشەم دەستبەکاربوونایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ لە یاداشتێکدا بۆ سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمانی کوردستان داوایان کردووە دوو خاڵ سەبارەت بە فراکسیۆنی پارتی جێبەجێ بکرێت کە ئەوانیش بریتین لە:
یەکەم: بەپێی یاسای ژمارەی دووی ساڵی ٢٠٢٠ کە یاسای چاکسازییە لە موچە و دەرماڵە و بەخشینی و خانەنشینی کوردستان-عێراق ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر بۆ تەواوبوونی ماوەی ئەندامێتی ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی و نوێنەری پارتی لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کە لە ٤٥ ئەندام پەرلەمان پێکدێن.
دووەم: لە بەرواری ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣وە موچەی پەرلەمانتاری ڕەت دەکەینەوە و داوادەکەین موجەی مانگی شەشی سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان نەبەسترێت و چیتر موچە وەرناگرن.