یەکێتی سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات



بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتی لەچوارچێوەی هەڵمەتێکیان بۆ سەردانیکردنی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەنێو ساری سلێمانی ، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان ، لە گردی زەرگەتە کرد و لەلایەن ، مستەفای سەید قادر ، جێگری سەرۆکی هەرێم و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕانەوە پێشوازی لێکرا،

شاندەکەی یەکێتی کەپێکهاتبوون لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و سالار سەرحەد و شێخ ئەحمەد ، دوای سەردانەکەیان بۆ گردی زەرگەتە ، شاندەکەی یەکێتی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کرد و لەلایەن سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی پێشوازیان لێکرا ،

کۆبوونەوەی هەردوولا لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتە دێت کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ لێک نزیکبوونەوەی حزبەکان و پتەوکردنی پەیوەندی و لێکتێگەشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان ئەنجامی دەدات، هاوکات بابەتی سەرەکی کۆبونەوەکان بریتین لە پرسەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان و بودجە و ڕۆڵی لایەنە سیاسییەکان لە ئێستای عێراق و دۆخی ناوخۆی هەرێم ، بەتایبەتیش هەڵبژاردن تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانن.

 

وەزارەتێكی عێراق دامەزراندن دەكاتەوە و هەرێم دەگرێتەوە
پێت وەزارەتێكی عێراق دامەزراندن دەكاتەوە و هەرێم دەگرێتەوە
قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌رتاشخانه‌یەك داده‌خات
دوات قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌رتاشخانه‌یەك داده‌خات
پەیوەنیدر