٤٠٠ ملیار دیناری دیکەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە گەیشتە هەولێر.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق، ٤٠٠ ملیار دیناری دیکەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە کرد.
ڕوونیشیکردەوە پارەکە بەسەر بانکەکاندا دابەش کرا بۆ ئەوەی بدرێت بە مووچەی فەرمانبەران.
ئەمڕۆ ١٨ وەزارەت و دەستە مووچەی مانگی پێنجیان وەرگرت و بڕیار تا سێشەممە، سەرجەم وەزارەتەکانی دیکە مووچە وەربگرن.