دوو کەس بە زیاتر لە ١٠ هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیرکران



پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستگیرکردنی دوو کەسی بە زیاتر لە ١٠ هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیرکرد و تۆمەتبارەکان خەڵژی تورکیان.

ئەمڕۆ یەکشەممە پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، رۆژی ٢٠٢٣/٦/٢٢ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران ئاگادارکرانەوە کەوا دووکەس پارە و دۆلاری ساختە ساغ دەکەنەوە لەناو بازاری سۆران دەست بەجێ مەفرەزەکانیان گەیشتنە شوێنەکەو توانیان هەردوو کەسەکە دەستگیربکەن.

ڕوونیشیکردەوە، تۆمەتبارەکان دانیشتوی تورکیان بڕی ١٠ هەزار و ٣٥٠ دۆلاری جۆری ٥٠ دۆلاری ساختەیان پێبووە.

پۆلیس راشیگەیاند، لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران هەردوو تۆمەتبار بە پێی مادە (٢٨١) لە یاسای سزادان ڕاگیران و لێکۆڵینەوە ڵەگەڵیان بەردەوامە.

٤٠٠ ملیار دیناری دیکە گەیشتە هەرێمی کوردستان
پێت ٤٠٠ ملیار دیناری دیکە گەیشتە هەرێمی کوردستان
وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
دوات وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
پەیوەنیدر