تەندروستی سۆران لەبارەی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون هۆشداری دەدات



تەندروستی سۆران هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون دەدات لە سنورەکە و دەڵێت:” لە چەند شوێنێكی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هۆی ئەم نەخۆشییەوە تا ئێستا پێنج حاڵەت هەبووە، لەوانەش سێ كەس گیانیان لەدەستداوەو دوو نەخۆشیش لەژێر چاودێریدان”.

تەندروستی سۆران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە لە ماوەی رابردوو نەخۆشی (تای خوێنبەربوون)، کە لە رێگەی گەنەوە لە ئاژەڵ دەگوزارێتەوە بۆ مروڤ، کە نەخۆشییەکی ترسناکە و دەبێتە هۆی مردن.

لە چەند شوێنێكی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هۆی ئەم نەخۆشییەوە تا ئێستا پێنج حاڵەت هەبووە، لەوانەش سێ كەس گیانیان لەدەستداوەو دوو نەخوشیش لەژێر چاودێریدان؛ بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی خوشەویست دەكەین بۆ سەلامەتی خۆیان و هاوڵاتییان پابەندی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بن:

١. سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵان بە هەمـــوو شێوەیەك قەدەغەیە، سەربڕین تەنیا لەشوێنی ڕێگەپێدراو دەبیت.

٣. پێویستە هاووڵاتییان پابەندی ڕێنمایی تەندروستی بن، كە لە قەزاو ناحییەكان دەردەچن.

٤. بەهیچ شێوەیەك نابێت گۆشتی ئاژەڵ تێكەڵ بە یەكتر بكرێت، لەكاتی دابەشكردن لە رۆژانی جەژندا.

٥. پابەندبوونی گۆشتفرۆشان(قەساب) بە لەبەركردنی كەلوپەلی خۆپاراستن، وەک: (ماسک و دەستكێش، جلی تایبەتی خوپارێزی لەكاتی مامەلەكردن لەگەڵ ئاژەڵان یان گۆشت و خوێنەكەی، بە پابەندنەبوون بەو رێنماییانە بەتوندی سزا دەدرێت.

٦. پێش سەربڕین پێویستە ئاژەڵ بەر لە دوو هەفتە بە دەرمانی تایبەتی ڕشاندن چارەسەر كرابێت.

٧. دوای سەربڕینی ئاژەڵ، شوێنەكە پاك بكرێتەوە بە بەكارهێنانی گیراوەی كلور (دەگیرێتەوە بە بەكارهینانی فاس بەڕێژەی ٦% و بەشێك لە فاس بۆ یازدە بەش لە ئاو). هەروەها پاکردنەوەی كەلوپەلی بەكارهاتوو.

٨. پێویستە هاووڵاتییان گۆشتی سوور لە شوێنی رێگەپێدراو بكڕن و دەستەوانە(دەستکێش) لەدەست بكەن و ئاگاداربن دەستیان هیچ برینێكی تێدا نەبێت.

تەختەی ووردكردنی گۆشت جیا بێت لە تەختەی ووردكردنی سەوزە. شوێنی لەتكردنەكە خاوێن بكرێتەوە بە ئاوی گەرم و سابوون، شوێنەكە بە مادەی پاکەرەوە خاوێن بكرێتەوە.
كوڵاندنی گوشت لەماوی ٣٠ خوولەک(نیو کاتژمێر)كەمتر نەبێت .

٩. لەبەركردنی جلی كاڵ و قۆڵدرێژ لەكاتی سەردانیكردنی ئەو شوێنانەی گەنەی تێدا بڵاوبووەتەوەو بەكارهێنانی كرێم و سپرای تایبەت بو دووركردنەوەی مێش و گەنە.

١٠-لەكاتی هەبوونی ئەم نیشانانەبە زوترین كات پەیوەندی بە نزیكترین نەخوشخانە یان پزیشكی پسپور بكەن (تای بەهێز-بێ هێزی لەش -سەرئێشانی زوور)

‏‎لەكاتی دەستنیشانكردنی نەخۆش چی بكرێت؟

‏‎پێویستە نەخوش لە ژوورێكی تایبەت دابنرێت و ئەو كەسانەی سەردانی دەكەن ماسك و دەستەوانە بەكاربێنن و زوو زوو دەستەكانیان بە ئاو و سابوون بشۆن.
‏‎

ڤاگنەر کشایەوە
پێت ڤاگنەر کشایەوە
یاخیبوونی ڤاگنه‌ر پشووی بە مۆسکۆ راگەیاند
دوات یاخیبوونی ڤاگنه‌ر پشووی بە مۆسکۆ راگەیاند
پەیوەندیدار