ئەمڕۆ شەممە، دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەم هەفتەیەی ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژە بە دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات لە ناوەڕاستی هەفتەدا.
دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە “دۆخی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەموو ناوچەکانی وڵاتدا”، بەرزترین پلەکانی گەرما لە بەغدا ٤٤، دهوک و سلێمانی ٣٨، و کەرکوک، ئەنبار و سەڵاحەدین” بابل ٤٢، کەربەلا ٤٤، نەجەف، واست و دیوانیە ٤٥، بەسرە ٤٧.