وەزارەتی بازرگانی ئێران ڕایگەیاند، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی پەیوەندییەکی بازرگانی گەرم و گوڕ لەنیوانیاندا هەبووە بەتایبەتی لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو و دەیەی ڕابردوودا و ئەو ولاتە بەبەهای زیاتر لە ٢٦٣ ملیۆن دۆلار شمەکی لە عێراقەوە هاوردەی وڵاتەکەی کردووە.
باسی لەوەشکردووە، بەگوێرەی سەرژمێرییەکانی خاڵە گومرگییەکانی نێوانیان ئێران زیاتر لە ١٩٥ هەزار تەن شمەکی لەعێراقەوە هاوردەی ئێران کردووە کە بەهاکەی زیاتربووە لە ٢٦٣ ملیۆن و ٦٥٨ هەزار و ٣٥١ دۆلار.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەشی هەرەزۆری ئەو کەلوپەلانەی ئێران لەعێراقەوە هاوردەیان دەکات خۆی دەبینێتەوە لە ئاسن و چیمەنتۆدا کە لەپلەی یەکەمدادێن و لەمدواییانەدا زیاتر لە ٧٠ هەزار تەنی لێ هەناردەی ئێران کراوە کە بەهاکەی ٣٦ ملیۆن دۆلار بووە و ڕێژەی ١٨٪ی هەناردەی عێراق بۆ ئێران پێکدێنێت.