زنجیرە کارتۆنی “سیمپسۆنەکان”، پیشبینی رووداوی ژێردەریایی تایتانی کردووە



زنجیرە کارتۆنی “سیمپسۆنەکان”، کە ناو بەناو دیمەنەکانی لە ئەرزی واقیعدا دێنە دی بوونەتە جێی باس، ڕووداوەکانی ١١ی ئەیلول و سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا و زۆر رووداوی تر، لەم زنجیرە کارتۆنیەدا پێشبینی کراو بوون، لە ئێستادا دیسانەوە ئەم زنجیرەیە بووەتە جێی مشتومڕ، دوای دیمەنێک کە زۆرێک وەک پێشبینییەک بۆ ڕووداوە دڵتەزێنەکەی ژێردەریایی “تایتان لێکی دەدەنەوە”.

لە سۆشیال میدیادا، بەشێک لە ئەڵقەی دەیەمی وەرزی حەوتەمی زنجیرەی “سیمپسۆنەکان” بڵاوکراوەتەوە و بووەتە جێی سەرنج، کە تیایدا وا دەردەکەوێت پیشبینی ڕووداوی دیار نەمانی ژێر دەریایی تایتان کرابێت کە لە ساڵی ٢٠٠٦ پەخشکراوە.

 

لەو بەشەی زنجیرە کارتۆنیەکەدا، تێیدا هۆمەر یەکێک لە کاراکتەرەکانی زنجیرەکە لەناو ژێردەریاییێکدا گیر دەخوات لەکاتی گەڕان بەدوای گەنجینەکاندا لە کەشتییەکی نوقمبوودا.

 

وەزارەتی کشتوکاڵ بایەخ بەبەرهەمهێنانی زەیتوون دەدات
پێت وەزارەتی کشتوکاڵ بایەخ بەبەرهەمهێنانی زەیتوون دەدات
سەرنشینانی ژێردەریاییەکە چۆن گیانیان لەدەستداوە؟
دوات سەرنشینانی ژێردەریاییەکە چۆن گیانیان لەدەستداوە؟
پەیوەندیدار