لەم شارەی ئێران پلەی گەرما گەیشتە سەرو ٥٠ پلەی سیلیزی



بۆیەکەمین جار لەماوەی ٦٠ ساڵیی ڕابردوودا پلەی گەرما بەشیوەیەکەیی بەرچاو لە یەکێک لەشاررەکانی باشووری ڕۆژهەلاتی ئێران رووی لە بەرزبوونەوەکرد بەوەش ئەو شارە ڕیکۆردی گەرمترین شاری لە جهیاندا تۆمارکرد.

بگوێرەی ماڵپەڕی “ئۆگیمێنت”ی ئیسپانی کە لەبواری پلەکانی گەرما کاردەکات شاری زابل لە باکوری پارێزگای سیستان و بلوجستان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران وەک گەرمترین شاری جیهان لەناو هەشت هەزار و ٨٠٠ شوێنی جیهاندا ناسێنرا ئەمەش لەکاتێکدایە بەرزی پلەی گەرما لە شارەکەدا گەیشتووەتە ٥٠.٨ پلەی سیلیزی و ماوەی ٦٠ ساڵە ئەم پێوەرە تۆمار نەکراوە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو لەشارەکەدا ٥١ پلە بووە لەوەرزی هاوینی ساڵی ١٩٧٠دا تۆمارکراوە. بەرزبوونەوەی پەلەکانی گەرما لەشارەکەدا لەکاتێکدایە لە چەند مانگی ڕابردوودا زابل زستانێکی سەختی بەخۆیەوە بینی بە یەکێک لە سێ ساردترین زستانی ٦٠ ساڵی ڕابردوو هەژمارکرا.

هاوکات ساردترین ڕۆژەکانی زابل بۆ ساڵی ١٩٧١ دەگەڕێتەوە کە پلەکانی گەرما بۆ ١٢ پلەی ژێر سفری سیلیزی دابەزیووە.

کەنەدا؛ کۆمپانیاکانی گوگڵ و مێتا دەبێت پارە بە دەزگا میدیاییەکان بدەن
پێت کەنەدا؛ کۆمپانیاکانی گوگڵ و مێتا دەبێت پارە بە دەزگا میدیاییەکان بدەن
عێراق؛ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و خۆڵ بارین دەستپێدەکات
دوات عێراق؛ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و خۆڵ بارین دەستپێدەکات
پەیوەندیدار