وادەی دروێنە لەهەرێم کۆتایی هات



پڕۆسەی دروێنەکردنی جۆرە جیاوازەکانی گەنم و جۆ و پاقلەمەنییەکان لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهات.

 

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنی پڕۆسەی دروێنەکردنی تەرزە جیاوازەکانی گەنم و جۆ و پاقلەمەنییەکانی بەسەرکەوتوویی راگەیاند.

 

لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە پڕۆسەی دروێنەکردنی تەرزە جیاوازەکانی گەنم و جۆ و پاقلەمەنییەکان ئەمساڵیش بەسەرکەوتوویی کۆتاییهات.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە لە کێڵگەی بەرێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵیی هەولێر چاوەڕێی دەرئەنجامە زانستیەکانن بۆ ئەوەی باشترین و گونجاوترین تەرز هەڵبژێرین و بیخەینە بەردەست جووتیاران.

لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار تا دێت بێ بەها دەبێت
پێت لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار تا دێت بێ بەها دەبێت
سەدان ئاوارەی شەنگال گەڕانەوە ناوچەکانیان
دوات سەدان ئاوارەی شەنگال گەڕانەوە ناوچەکانیان
پەیوەنیدر