ساڵ بە ساڵ گۆڕانكارى نوێى له ئاو و هه‌وا و سه‌رچاوه‌كانى ئاو له هه‌ندێك شوێنى دیاریكراوى عێراق دروست ده‌بێت، به شێوه‌يه‌ك له ئێستادا ئاو و هه‌وا و سه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌هه‌ندێك شوێنى دیاریكراوى عێراقدا رووبه‌ڕووى قه‌یران بووەته‌وه و له هه‌ندێك شوێنى ئەو وڵاتە له به‌ر كه‌مى سه‌رچاوه‌كانى ئاو، ژیان تێدا ئه‌سته‌م بووه.
به‌رپرسى رێكخراوى ئاوى كوردستان، عه‌بدوڵڵا قادر عه‌لى، دەڵێت: “به‌هۆی وشكه‌ساڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كانى ديجله و فورات، عیراق نزیکەی لەسەد ٧٥ی ئەهوارەکانی لەدەستداوە و هه‌زاران خێزان له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌هۆی نه‌مانی سه‌رچاوه‌کانی وەک ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵیان به‌جێهێشتووه و به‌ره‌و ده‌وروبه‌ری شاره‌كان كۆچيان كردووه و له ١٥ ساڵى داهاتوودا رێژه‌ى كۆچكردن ئێ‌كجار زۆرتر ده‌بێت”.
دیارده‌ى “به‌بیابانبوون” گۆڕانكارییه‌كه به سه‌ر زه‌ویدا دێت، زه‌وییه‌كه بە كه‌ڵكى ژیانى مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و رووه‌ك نایه‌ت. ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه ئه‌م دیارده‌یه له عێراق ده‌ركه‌وتووه، وشكه‌ساڵى و کەمی باران و گۆڕ‌انى ئاو و هه‌وا وایانكردووه، ئه‌و دیارده‌یه خێراتر ته‌شه‌نه بكات.
به‌رپرسى رێكخراوى ئاوى كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى و عێراقى هۆشيارى پاراستنى ئاوى کەمە و ده‌ستى پێوه ناگرێت وتى: “ساڵانه ته‌نها له هه‌رێمى كوردستان، ٣٠ ملیار مه‌تر سێجا ئاو به فێرۆ ده‌چێت و هيچ سوودێكى لێ وه‌رناگيرێت، ئه‌و رووبارانهى كه لقى ديجلهن وه‌كو زێى بچووك و زێى گه‌وره و سيروان، ئێمه هيچ سوودێك له ئاوه‌كه‌ى نابينين، بۆيه ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى خێرا بۆ دروستكردنی به‌نداوی گه‌وره و ستراتیژی بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوی زێ و رووباره‌كان نه‌نێت، له‌وانه‌یه له ئه‌گه‌رى هه‌ر وشكهساڵییهكدا ئاسایشی ئاوی هه‌رێمى كوردستان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، به‌م دواييه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ستى به‌و مه‌ترسيه كردووه و به‌مه‌به‌ستى گلدانه‌وه‌ى ئاوى زیاتر بڕيارى داوه چه‌ندين به‌نداوێک له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان دروست بكات كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى باشه و رۆڵى له پاراستنى سامانى ئاو و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى ئاوى ژێرزه‌وى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى وشکه‌ساڵى ده‌بێت؛ هه‌روه‌ها ئه‌م به‌نداوانه ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌کى گرنگى دابینکردنى ئاوى پاک بۆ شار و شارۆچكه‌كان”.
له كۆبوونه‌وه‌ی ژمارە ٩٢ی خولی چل و نۆیه‌مینی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 1994، بڕیاردرا به دیاریكردنی رۆژی ١٧ی حوزه‌یران وه‌ك رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به بیابان بوون و وشكه‌ساڵی، هه‌موو ساڵێك یادی ئه‌مڕۆژه ده‌كرێته‌وه، ناوه‌نده‌كان هه‌ڵده‌ستن به بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری تایبه‌ت به دیارده‌ی به بیابانبوون و وشكه‌ساڵی.
عه‌بدوڵڵا قادر عه‌لى باسى كاریگه‌رییه‌كانى وشكه ساڵى له سه‌ر ئاوى ژێر زه‌وى كرد كه گاريگهرييهكانى له ئێستادا ده‌ركه‌وتوون و وتى: “هەرچەندە ئاوی ژێر زەوی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیكه جیاوازە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ساڵ بە ساڵ ئاوی ژێر زەوی لە هەرێمی کوردستان بەرەو دابەزین دەچێت، هۆکارە سەرەکییەکانیش ئەو گۆڕانکارییانەن کە بەسەر ئاو و هەوای جیهاندا هاتووە، ئه‌گه‌ر به نموونه باسى شارى هه‌ولێر بكه‌ين ئه‌گه‌ر پێش ١٠ ساڵ قوڵایی بیره‌كان له‌هه‌ولێر ١٠٠ مه‌تر بوو بێت، ئێستا قولایی بیره‌كان گه‌یشتووەته زیاتر له ٧٠٠ مه‌تر و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ كه‌مبوونه‌وه و دابه‌زینى ته‌واوه‌تى ئاوى ژێر زه‌وى و چه‌ند ئاوه‌كه دابه‌زێت كۆالێتيهكهى داده‌به‌زێت و خۆێى زياد ده‌بێت و له هه‌ندێك شوێنيش ئاوه‌كه هه‌ر به كه‌ڵكى خواردنه‌وه نایەت”.
رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به بیابانبوون و وشكه‌ساڵی (WDCDD) یه‌كێكه له رۆژه جیهانییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئامانج له دیاریکردنی ئەم رۆژه هاندان و هۆشیارییه ده‌رباره‌ی کاریگەرییەکانی کەمئاوی و به بیابانبوون كه یه‌كێكه له ئاڵنگارییه‌كانی ژینگه له ئێستادا.