كامهران عوسمان، له تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی (CPT) لهبارهی دواین زانیاری لەسەر بۆردومانەکانی ئەمڕۆ رایگەیاندووە، لە بۆردومانەکانی ئەمڕۆی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیادا بۆسەر شاخی کێلەشین لە گوندی زەروون، ٥ کەس برینداربوون و کەسێک گیانی لەدەستداوە.
بریندارەکان:
١- محەمەد قادر ئاغا.
٢- کوێخا محەمەد عەلی “بەسەختی بریندارە”.
٣- زانا محەمەد عەلی.
٤- سەعید محەمەد ڕەسوڵ.
٥- ساڵح قادر.
ئاماژەی بەوەشکردوە کەسیکیش بەناوی عەزیز محەمەد ڕەسوڵ لە بۆردومانەکەدا شەهید بووە.
دەشڵێت:”بەشێک لە بریندارەکان تائێستا لە شاخی کێلەشین گیریان خواردووەو داوای تیمی فڕۆکەوانی دەکەن کە بە هانایانەوە بچن”