نرخی نەوت دابەزی



دوابەدوای لێدوانەکانی جیرۆم پاوڵ سەرۆکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا کە تیایدا باسی توندکردنەوەی سیاسەتی نەختینەیی کرد نرخی نەوت  لەمامەڵە بازرگانییەکاندا بەڕێژەی زیاتر لە ١٪ دابەزی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بەڕێژەی ١.١٩٪ دابەزی و نرخی یەک بەرمیل گەیشتە ٦٨.٦٨ دۆلار هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی بلومبێرگ نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی ١.٠٩٪ دابەزی و نرخی هەربەرمیلێک گەیشتە ٧٣.٣٣ دۆلار.

دابەزینی نرخی نەوت دوای لێدوانەکانی سەرۆکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا هات کە ئاماژەی بە توندکردنەوەی سیاسەتی نەختینەیی و بەرزبوونەوەی ڕیژەی سوود کردبوو.

عێراق بوو بەخاوەنی فڕۆکەیەکی ناوازە
پێت عێراق بوو بەخاوەنی فڕۆکەیەکی ناوازە
لەڕووداوێکی هاتووچۆدا شەش کەس برینداربوون
دوات لەڕووداوێکی هاتووچۆدا شەش کەس برینداربوون
پەیوەندیدار