کۆمپانیای ئۆشنگەیتی ئەمریکی گیانلەدەستدانی سەرنشینەکانی ژێردەریایی تایتانی راگەیاند



هێزی کەناراوەکانی ئەمەریکا دۆزینەوەی پارچەی تێکشکاوی ژێردەریایی (تیتان) و گیانلەدەستدانی سەرنشینانی نێو ژێردەریاییەکەی راگەیاند.

بەوتەی بەرپرسانی کەناراوەکانی ئەمەریکا، تیمەکانیان توانیویانە پاشماوەی ژێردەریاییەکە بدۆزنەوە و ئەو کەسانەشی لەنێو ژێردەریاییەکەدا بون گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسانی ئاسایشی کەناراوەکانی ئه‌مریكاوە بڵاویانکردووەتەوە، کە ئامێرێکی لە دوورەوە کۆنتڕۆڵکراوی ژێرئاو ئاماژەی پاشماوەیەکی لەو ناوچەیەوە پێگەیشتووە کە دوایین جار ژێردەریاییە ونبووەکە، ئاماژەی ناردووە.

تایتان بە ٩٦ کاتژمێر سەرچاوەی ئۆکسجینەوە بەڕێکەوت و پێشبینی دەکرا کە ماوەی گەشتەکەی دوو کاتژمێر و نیو بخایەنێت، دوای یەک کاتژمێر و ٤٥ خولەک لە چوونە ناو دەریاوە پەیوەندی لەگەڵ کەشتیی “Polar Prince” پچڕابوو. بەهۆی کارنەکردنی GPSوە ژێردەریاییەكه‌، لەلایەن کەشتییەکەوە ئاڕاستە دەکرا.

لەو راگەیەندراوەی کە لە ئاسایشی کەناراوەکانی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، فڕۆکەی گەڕانی سەربازیی کەنەدا ژماره‌یه‌ك دەنگیان دەستنیشان کردووە کە ئەگەری هه‌یه‌ هی ژێردەریاییەکه‌ بێت، ئاماژە بەوەش کرابوو، ئەو دەنگانە لە نێوان ٣٠ خولەکدا بیستراوە. بەڵام ئەوە پشتڕاست نەکرایەوە کە ئەو دەنگانە هی ژێردەریاییەکەیه‌ یان نا.

کەشتیگەلی ئەمریکاش بە مەبەستی هاوکاریکردن لە دۆزینەوەی ژێردەریاییەکە سستمێکی پەیژەی ئامادەکرد، کە توانای هەیە لە قوڵایی شەش هەزار مەترەوە پارچەی قورسی ژێردەریایی رابکێشێت.

شارەزایان پێشبینی ئەوەیان کرد، لەمڕۆوە ئۆکسجینی ژێردەریاییە گەشتیارییە کە لە رۆژی یەکشەممه‌وه‌ هیچ هەواڵێکی نازانرێت، تەواوبێت.

ئەوەش راگەیەندرابوو کەشتییەکە سستمی ئینتەرنێتی ستارلینکی سەربە کۆمپانیای سپەیس ئێکسی ئیلۆن مه‌سکی بەکارهێناوە.

لەڕووداوێکی هاتووچۆدا شەش کەس برینداربوون
پێت لەڕووداوێکی هاتووچۆدا شەش کەس برینداربوون
وەزارەتی دارایی: هەوڵدەدەین پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکەین
دوات وەزارەتی دارایی: هەوڵدەدەین پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکەین
پەیوەندیدار