سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە وادەیەکی بۆ وەرگرتنی هاوڵاتیان و پێشمەرگەی دانا بۆ خولی نوێی ئەفسەران ،کە لە كۆلێژەكانی سەربازی ٢ی زاخۆ و ٣ی قەڵاچوالان بەڕێوە دەچێت،
هەرکەسێک ئارەزوومەندە، دەتوانێت فۆڕمی داواکاری پڕ بکاتەوە، بەپێی ئەو مەرج و ڕێنماییە پێویستانەی، کە دیاریکراون، وەرگرتن بۆ هاوڵاتیان و پێشمەرگەیە، بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان.
سەرۆکایەتییەکە ئەوەشی خستەروو ،داواکاری لە ٥ی تەمووزی ٢٠٢٣، وەردەگیرێت لە هەردوو کۆلێژی سەربازی زاخۆ و قەڵاچوالان و لە ٢٠ی تەمووزی٢٠٢٣، کۆتایی دێت.
هاوکات لەڕۆژی ٥ ی تەمووزەوە دەست بەدابەشکردنی فۆڕمەکان دەکرێت