هەڵگرتنی خۆڵ و خاشاکی ناو بازاڕی شاری کەلار بەشێوازێکی نوێ کۆدەکرێتەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاش دانانی سیستەمێکی نوێ بۆ کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە پڕۆژەی شەقامی ناو بازاڕی شاری کەلار لە ئەمڕۆوە هاووڵاتیان دەتوانن پاشەڕۆ و خاشاکەکانیان بخەنە سەتڵەکانەوە .
سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار داوا لە هاووڵاتیانی شارەکە دەكات، “پارێزگاری لەو کەرەستانە بکەن و بیپارێزن”.