بەهۆی دووچاربوونیان بە کێشەی وزە، ساڵی رابردوو لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی خەڵووز زیادی کردووە.
نووسینگەی ئاماری ئەورووپا لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ساڵی رابردوو بە بەراورد لەگەڵ ساڵێک پێشتر بەرهەمهێنانی خەڵووز لە سەدا پێنج زیادیکردووە و بووەتە ٣٤٩ ملیۆن تۆن.
هەروەها بەرهەمهێنانی خەڵووزی لینیت لە ٢٠٢٢ بە بەراورد بە ساڵێک پێشتر لە سەدا شەش زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٢٤٩ ملیۆن تۆن، نۆ وڵاتی ئەندام ئەم جۆرە خەڵووزەیان بەرهەمهێناوە کە ئەڵمانیا لە ریزی یەکەمدا جێ دەگرێت، بە دوای ئەویشدا بولگاریا و کۆماری چیک لە ریزی دووەم و سێیەمدا دێن.
ساڵی رابردوو نزیکەی ٥٥ ملیۆن تۆن خەڵووزی بەردین بەرهەم هێنراوە و تەنها پۆڵەندا و کۆماری چیک لەنێو ئەندامانی یەکێتییەکەدا توانیوویانە خەڵووزی بەردین بەرهەم بهێنن، لە کاتێکدا لە ٢٠٢٢ ١٦٠ ملیۆن تۆن خەڵووزی بەردین بەرهەم هێنرابوو.