ئەمریكا پێدانی سیستمی بەرگری ئاسمانی بە پێشمەرگە پەسەند دەكات



كۆنگرێسی ئەمریكا كار لەسەر پێدانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بە هێزەكانی پێشمەرگە دەكات و لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە ماددەیەك لە چوارچێوەی تاوتوێكردنی بودجەی بەرگری بۆ ساڵی 2024 تێپەڕێندرا.

ماددەكە لەلایەن دۆن بەیكن، كۆنگرێسمانی كۆمارییەكان خراوەتە دەنگدان و لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە دەنگی زۆرینە پەسند كرا.

بەیكن بە میدیای بەریتانیی وتووە، پێدانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بە پێشمەرگە پاڵپشتی بەهێزی دوو پارتی دەسەڵاتداری ئەمریكای هەیە، بەڵام پێویستە كۆنگرێسی ئەمریكا بە هەردوو ئەنجوومی نوێنەران و پیرانیشەوە هەنگاوەكە پەسند بكەن.

وتوشیەتی، “داوا لە ئیدارەی ئەمریكا دەكات پلانێكی كار ئامادە و جێبەجێ بكات بۆئەوەی مەشق و ڕاهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی عێراق بكەن تاوەكو بتوانن لە دژی مووشەك و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئێرانی بەرگری لە خۆیان بكەن”.

میدیای رۆژئاوا دەڵێت: هەوڵی ئەندامانی كۆنگرێس بۆ پێدانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بە هێزەكانی پێشمەرگە لە كاتێكدایە، هەرێمی كوردستان لە ماوەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی زنجیرەیەك هێرشی مووشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەلایەن ئێران و توركیا بووەتەوە.

کێشەی وزە، ئەورووپا دەباتەوە بۆ بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی خەڵووز
پێت کێشەی وزە، ئەورووپا دەباتەوە بۆ بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی خەڵووز
مەسرور بارزانی بەردی بناغەی کارگەیەکی چیمەنتۆی لەهەولێر دانا
دوات مەسرور بارزانی بەردی بناغەی کارگەیەکی چیمەنتۆی لەهەولێر دانا
پەیوەنیدر