هەموو شتێک لەسەر ئەو ژێردەریاییەی ونبووە



هەموشتێک دەربارەی کەشتی ژێرئاوی “تایتان”

ڕۆژی شەممە ی ڕابردوو پەیوەندی لەگەڵ ژێردەریایی تایتان بچڕا و تائێستا گەرانەکان بەدوای ئەو ژێردەریاییەدا بەردەوامە ،

تایتان کە درێژییەکەی 6.5 مەترە ،ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بە ٥ سەرنشینەوە بەرەو قوڵایی سێ کیلۆمەتر بۆ نێو دەریای ئەتڵەسی بەڕێکەوت ، ئەوجێگەیەش هەمان ئەوقوڵاییەیە کەلەساڵی 1912 کەشتی زەبەلاحی “تایتانیک” ی تێدا نوقوم بوو ، هاوکات ئەم پێنج سەرکێشی کارە بۆبینینی تێکشانی کەشتی تایتانیک بڕیاریاندا ئەم گەشتە بکەن ، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک لەبەڕێکەوتنی هەواڵی وونبونی ئەو ژێردەریاییە بڵاوبۆوە.

  1. زانیاری لەسەر “تایتان”

پیگەی ( ئۆشن گەیت ئێکسپیدەیشن ) بڵاویکردەوە ، کە تایتان لە پێکهاتەی دروستکردنیدا کاربۆن و تایتان

یۆم بەکارهاتووە ، هەروەها توانای هەڵگرتنی پێنج سەرنشینی هەیە بە بەڕێوەبەری ژێر دەریاییەکەوە ، واتە ٤ سەرنشین و یەک بەڕێوەبەر،

ئاماژەژ بەوەدراوە ئەم ژێر دەریاییە توانی گەشتی هەیە بۆ زیاتر لە چوار هەزار مەتر بەقووڵی بۆ نێو دەریا ، وە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و گەڕان و بەدواداچوونەکان بەکاردەهێنرێت، هەروەها لە تاقیکردنەوە تەکنەلۆجییەکاندا بۆ وێنەگرتن بەکاردرهێنرێت،ئەم ژێر دەریاییە لەڕووی کێشەوە لەهاوشێوەکانی خۆی سوکترە بە هێندەی (10،435 کیلۆ گرام) ، توانای هەڵگرتنی بارێکی ٦٨٥ کیلۆ گرامی هەیە.

خێرایی تایتان 5.5 کیلۆمەترە لەسەعاتێکدا بە سێ تۆڕبایینەوە ، ژێردەریاییەکە بەنوێترین سیستەمی تەکنەلۆجی دروستکراوە و هەڵگری نوێترین سیستەمی  چاودێریکردنی پەستان و ڕووپۆشی ژێردەریاییە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، ئەمەش وایکردووە تا ڕادەیەکی زۆر سەلامەت بێت.

کۆمپانیاکە باس لەوە دەکات کە ئەم تەکنەلۆجیایە لە کاتی ڕوودانی حاڵەتێکی لەناکاودا کە پەیوەندی بە فشار یان جەستەی میکانیزمەکەوە هەبێت زوو کاپتن ئاگادار دەکاتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت بە زووترین کات بەرەو ڕووی زەوی بەرزبێتەوە.

هەروەها دەتوانێت ماوەی ٩٦ کاتژمێر لەژێر ئاودا بمێنێتەوە ، ئەگەر کەمتر لە پێنچ کەسی تێدابوو.

  1. ڕووداوەکە چۆن بوو؟

ڕۆژی یەک شەممە  پەیوەندی لەگەڵ کەشتیی “تایتان”دا نەما، کە درێژییەکەی نزیکەی ٦.٥ مەتر دەبێت، کەمتر لە دوو کاتژمێر دوای دەستپێکردنی گەشتەکەی بۆ خوارەوە بۆ سەردانی داروپەردووی کەشتی تایتانیک کە لە ساڵی ١٩١٢ نوقم بوو و ئێستا لە قووڵایی نزیکەی سێ کیلۆمەتر لە بەشی باکووری زەریای ئەتڵەسییە.

بەپێی ماڵپەڕی کۆمپانیاکە، تێچووی یەک بلیت بۆ گەشتی گەڕان بەدوای تایتانیکدا نزیکەی ٢٥٠ هەزار دۆلارە.

 

لە ژێردەریاییە ونبووەکەدا پێنج کەس هەن، ئەوانیش بریتین لە ڕاش، دامەزرێنەری کۆمپانیاکە، هامیش هاردینگ، بازرگان و گەڕۆکی بەریتانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەریتانی شاهزادە داوود، کوڕەکەی سلێمان لە دەوڵەمەندترین خێزانە پاکستانییەکان و پاوڵ هێنری نارگۆلێت، تەمەن 19 ساڵ،  شارەزایەکی دەریایی فەرەنسی کە زیاتر لە 35 جار لە شوێنی وێرانبوونی کەشتی تایتانیکدا گەڕانی ئەنجامداوە.

 

پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا و کەنەدا بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ژێردەریایییەکی بچووکی گەشتیاریدا کە لەگەڵ پێنج کەسدا لە گەشتێکدا بۆ سەردانی وێرانبوونی کەشتیی “تایتانیک” لە ناوچەیەکی دوور لە زەریای ئەتڵەسی لە کەناراوەکانی ئەمریکای باکوور، بێسەروشوێن بوو.

گەڕانەکان لەسەر ئاو و لەناو ئاوەکەدا لەسەر ناوچەیەک “نزیکەی 1450 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی کیپ کۆدەوە دوورە لە قووڵایی 4000 مەتر”.

ئەم ناوچەیە ناوچەیەکی دوورەدەستە و ئەنجامدانی گەڕان تێیدا زۆر ئاڵۆزە،”دەنگی ژێر ئاو”یان لە کاتی گەڕان بەدوای ژێردەریایی گەشتیاریی گەڕان و پشکنیندا دەستنیشانکردووە.

 

لەبارەی ئەو دەنگانەی لەکاتی گەڕان بەدوای ژێر دەریاییەکەدا دەبیسترێت ، پسپۆڕێکی جیۆزانسەی پزیشکی دادوەری وتی، زۆر قورس دەبێت بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو ژاوەژاوی ژێر ئاوەی کە لەلایەن سیستەمی سۆنارەوە دەستنیشان دەکرێت.

 

هەوڵەکان بۆ دۆزینەوە :

 

پەیمانگای نیشتمانی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لە زانستە دەریاییە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کەشتییە توێژینەوەکە کە ڕۆبۆتی ئۆتۆنۆمی ڤێکتەر ٦٠٠٠ی هەڵگرتووە بۆ گەڕان بەدوای کەشتیی ژێرئاوکەوتووی تایتان ، لادەدەن.

 

 

زانایانی فەرەنسی لە پێشبڕکێدان بۆ گەیشتن بە ناوچەی گەڕانەکە، بەو هیوایەی ڕۆبۆتێک کە توانای نوقمبوونی هەبێت بۆ قووڵایی ٦ هەزار مەتر (٢٠ هەزار پێ) بتوانێت ببێتە هۆی پێشکەوتنێک بۆ زووتر گەشتن بەو ژێر دەریاییە و ڕزگارکردنی سەرنشینەکانی.

 

  • هێزی دەریایی ئەمریکا کەرەستەی بەرزکردنەوەی قورسی ناردووە.

 

– کەشتییەکی پاسەوانی کەناراوەکانی کەنەدا کە  “سۆناری قووڵی پێشکەوتوو”  ی هەڵگرتووە ، بەشداری گەڕان بەدوای ژێردەریاییەکەدا کرد.

 

فڕۆکە و کەشتیی و دوو فریاگوزاری دەریایی 24 کاتژمێر  لە دوورەوە چالاکانە دەگەڕێن.

 

دوو فڕۆکەی P-3 ڕووماڵی بەردەوامی گەڕانەکە دەکەن

 

بە هەمان شێوە دوو کەشتی جۆری C-130 هەیە، یەکێکیان لە ڕۆژدا و یەکێکیان لە ئێوارەدا .

 

ژێردەریایی تایتانی خاوەندارێتی کۆمپانیای ئۆشنگەیت ئێکسپێدیشنز دەکات کە کۆمپانیایەکی تایبەتە و گەشتەکان ڕێکدەخات کە دەتوانێت تا نۆ ڕۆژ بخایەنێت بۆ ئەو گەشتیارانەی کە ئامادەن نرخێکی زۆر بدەن بۆ گەشتکردن بۆ کەشتییە نوقمبووەکان و کانییەکانی ژێر ئاو.

 

بەڵگەنامەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئۆشنگەیت ئاگادارکرایەوە لە ئەگەری کێشەی سەلامەتی کارەساتبار لە تاقیکردنەوە و گەشتەکانیدا، ئەمەش بەهۆی شێوازی تاقیکردنەوەی کۆمپانیاکە و نەبوونی پێداچوونەوە.

 

دەیڤید لۆکریج، بەڕێوەبەری کارەکانی دەریایی ئۆشنگەیت لە داواکارییەکی یاساییدا لە ساڵی ٢٠١٨دا ڕایگەیاندووە، تاقیکردنەوە و بڕوانامەدانی کۆمپانیاکە بەپێی پێویست نییە و سەرنشینەکان دەخاتە مەترسییەکی زۆرەوە بەتایبەت لە گەشتی ژێردەریاییەکاندا،

 

سیناریۆکانی ئەم گەشتە:

 

 

سێ سیناریۆ بۆ چارەنووسی ژێردەریایی تایتان هەیە،

یەکەم ، ڕەنگە ژێردەریاییەکە بگاتە سەر ڕووی زەوی و دەست بکات بە وەرچەرخان بەو هیوایەی دەسەڵاتی پەیوەندیدار بیدۆزێتەوە.

 

– سیناریۆی دووەم بۆ چارەنووسی ژێردەریایی تایتان، لەوانەیە دزەکردن یان پچڕانی کارەبا هەبێت کە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی بچووک ، یان شۆرتێک ، کە زیان بە سیستەمی ئەلیکترۆنی ژێردەریاییەکە گەیاندووە و ئەگەر ئەم شتانە ڕوویدابێت،دڵنیاییەوە ئەگەری مان یان سەلامەتی سەرنشینەکان زۆر کەمە.

 

– سیناریۆی سێیەم بۆ چارەنووسی ژێردەریایی تایتان ئەوە دەردەخات کە ئەگەری هەیە تایتان لە داروپەردووی کەشتی تایتانیکدا  گیربوبێ  کە ١٢٥٠٠ پێ لە ژێر ئاودایە.

 

وە کۆمپانیای ئۆشنگەیت ئێکسپێدیشنز لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە، “هەموو بژاردەکان بەکاردەهێنرێن بۆ گەڕانەوەی سەلامەتی تیمەکە.”

کەشتی تایتانیک لە 10ی نیسانی ساڵی 1912 لە یەکەم گەشتی خۆیدا بۆ نیویۆرک لە بەندەری ساوسمینتۆنەوە بەڕێکەوت، بەڵام دوای پێنج ڕۆژ بەر شاخێکی سەهۆڵین کەوت و  نوقم بوو. نزیکەی هەزار و ٥٠٠ سەرنشین و دوو هەزار و ٢٢٤ ئەندامی تیمی دەریایی و فڕۆکەوانی گیانیان لەدەستداوە.

کەشتییەکە کە ئەوکاتە گەورەترین کەشتیی جیهان بوو، لە ساڵی ١٩٨٥ بە دووری ٦٥٠ کیلۆمەتر لە کەنارەکانی کەنەدا، لە قووڵایی چوار هەزار مەتر لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی زەریای ئەتڵەسی دۆزرایەوە. لەو کاتەوە کەشتییە وێرانبووەکە لەلایەن ڕاوچییەکانی گەنجینەکان و گەشتیارانەوە سەردانی دەکرێت.

 

کێ لەناو ژێردەریاییەکەدایە:

 

لەنێو سەرنشینەکاندا، بازرگانێکی دەوڵەمەندی بەریتانی هامیش هاردینگ، سەرۆکی کۆمپانیای تایبەتی فرۆشتنی فڕۆکەی جێتەکانی ئەکشن ئەڤیەیشن هەیە.

 

هاردینگ، ئەو گەڕۆکە بەئەزموونە، ساڵی ڕابردوو بە تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی ناسراوە، بەو پێیەی یەکێک بووە لە یەکەم تیمەکان کە نوقم بووە بۆ ‘بنی جیهان’ و فڕینی بۆ بۆشایی ئاسمان وەک بەشێک لە ئەرکی NS21ی کۆمپانیای بلو ئۆریجین کە کورسی لەناو فڕۆکەکەدا هەبووە، و نرخی یەک بلیت یەک ملیۆن دۆلارە.

ئەو یەکێک بوو لەو دوو کەسەی کە دوو ساڵ لەمەوبەر بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر بە خۆی خستە ناو چالنجەر دیپەوە و گەیشتە قووڵایی زیاتر لە ٣٦ هەزار پێ.

ملیاردێر هاردینگ هەفتەی ڕابردوو لە ئەکاونتەکانی سۆشیال میدیادا نووسیبووی کە وەک “پسپۆڕی ئەرکەکە بەشداری دەکات و بە لەبەرچاوگرتنی خراپترین زستانی نیوفاوندلاند لە ماوەی 40 ساڵدا، پێدەچێت ئەمە یەکەم و تاکە گەڕانی وردی سەرنشین بێت لە ساڵی 2023 بۆ کەشتی تایتانیک” ، بەڵام باکان بەو شێوەیە نەبوون کە ژێردەریاییەکە دەیویست و شتەکان بەهۆی تێکچوونی کارکردنی ژێر ئاوی زەریاکانەوە ئاڵۆزتر بوون.

ماوگەر ڕەتیکردەوە وردەکارییەکانی ئەو کەسانەی لەناو ژێردەریاییەکەدا بوون “لەبەر ڕێزگرتن لە خێزانەکانیان” بخاتەڕوو، تەنها ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمپانیای بەڕێوەبردن ڕایگەیاندووە کە ژێردەریاییەکە شۆفێرەکەی و چوار کەسی دیکەی لەخۆگرتووە.

 

 

 

 

تەرمی بێسەروشوێنەکان چی بەسەر دێت؟

 

  • یەکێک لە سیناریۆ ئەگەرییەکانی ئەوەی ڕوویدا ئەوەیە کە ناوپۆشی ژێردەریاییەکە چووبێتە قووڵایی زەریاکە، کە ئەگەر ئەمە ڕوویدابێت، ئەگەری ڕزگاربوونی سەرنشینەکان سفر دەبێت.
  • نیکۆلای ڕوتەرمان ، زانای ئیکۆلۆژی قووڵایی دەریا لە زانکۆی پۆرتسمۆس لە بەریتانیا، ڕایگەیاند، “ئەگەر ئەمە ڕوویدابا، پەستانی سەرژێردەریاییەکە لەوقوڵاییەدا دەستبەجێ سەرنشینەکانی دەکوژێت”.
  • ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەگەر هەر جۆرە پێشێلکارییەک لە پێکهاتەکەدا ڕووبدات، سەرنشینەکان لە چرکەیەکدا گیان لەدەستدەدەن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو فشارەی کە زیاتر لە 5500 پاوند لە هەر ئینجێکی چوارگۆشەدا کە زەریاکە لە قووڵایی 3800 مەتر (12,467 پێ)دا دەیخاتە ژێر کاریگەرییەوە”. “
  • پسپۆڕی ئەندازیاری دەریایی لە زانکۆی کۆلێژی لەندەن، پرۆفیسۆر ئەلیستەر گرێگ، ئەم زانیارییەی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت: “بە سادەیی ئەوەی کە ئەگەر ناوپۆشی کەشتییەکە بشکێنرێت، پێشبینییەکان باش نین”.
  • تیمەکانی گەڕان لەگەڵ کاتدا پێشبڕکێ دەکەن بۆ دۆزینەوەی ژێردەریایی ونبووی “تایتان”، کە لەکاتی گواستنەوەی سەرنشینە دەوڵەمەندەکان لە گەشتێکدا بۆ لەناوچوونی کەشتیی (تایتانیک) لە ئاوە قووڵەکانی کەناراوەکانی کەنەدا دیارنەما.
  • هەوڵەکانی گەڕان بە سەرکردایەتی ئەمریکا بە هاوکاری کەنەدا و فەرەنسا دەچێتە چوارەم ڕۆژی خۆیەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە نیگەرانی لە ئەگەری مانەوەی پێنج سەرنشینی ژێردەریاییەکە کە بە شێوەیەک دروستکراوە بۆ ماوەی ٩٦ کاتژمێر لە ژێر ئاودا بمێنێتەوە ، بەم پێیەش ڕۆژی پێنج شەممە تەواوی ئۆکسجینی ئەمببارکراو کۆتایی دێت، ئەمڕۆش دواوادەی ئەو پێشبینی و بۆچوونانەیە کە کۆمپانیای دروستکەری ژێردەریاییەکە و زانایان و ئەندازیاران دایانابوو بۆ مانەوەی سەرنشینەکان بەسەلامەتی ، تائێستاش هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ئەو ژێردەریاییە بەردەوامە.

 

 

سەرچاوەکان :

  • ڕۆژنامەی the guardian بەریتانی
  • People مەگەزین
  • Cbc نیوس
  • Cnn
  • پێگەی sky news
ئاگرێك لە ڕاپەڕین كەوتەوە و دەیان دۆنم گەنم و پووش و پاوان سووتان
پێت ئاگرێك لە ڕاپەڕین كەوتەوە و دەیان دۆنم گەنم و پووش و پاوان سووتان
لە كەلار بە سیستمێکی نوێ خۆڵ و خاشاک كۆدەكرێتەوە
دوات لە كەلار بە سیستمێکی نوێ خۆڵ و خاشاک كۆدەكرێتەوە
پەیوەنیدر