پێدانی کارەبا لەڕێگەی پرۆژەی پریپەیدەوە دەستیپێکرد



ئەمڕۆ کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کرد و هەریەکە لە بەڕێوەبەرانی گشتی دیوان بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کارەبای پارێزگاکانی هەولیر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و سۆران و زاخۆ و ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری کۆنترۆڵ و لیژنەی پێوەری زیرەک ئامادەی کۆبوونەوەکەبوون

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی کارەبا و سەرکەوتنی دەستپێکردنی سیستەمی پریپەید کرا، کە کاریگەری گرنگی هەیە لە ڕووی زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا و دابینکردنی کارەبای بەردەوام و کەمکردنەوەی لۆد و چارەسەرکردنی گرفتی دوکەڵ و دەنگی موەلیدە و پیسبوونی ژینگە و کۆتایهاتنی زێدەڕۆیی.

بۆ ئەم مەبەستە تەواوی دەسەڵات درایە بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبای پارێزگاکان بەپێی خشتەیەکی زەمەنی پڕۆژەی پێدانی کارەبا لە ڕێگەی پریپەیدەوە لە سەرجەم کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون جێبەجێ بکەن.

کۆمپانیاکانی مۆبایل لە تای خوێنبەربوون ئاگادار دەکرێنەوە
پێت کۆمپانیاکانی مۆبایل لە تای خوێنبەربوون ئاگادار دەکرێنەوە
ڕێڕەوی تایبەت بە نابینایان لەشەقامەکانی هەولێر دروست دەکرێت
دوات ڕێڕەوی تایبەت بە نابینایان لەشەقامەکانی هەولێر دروست دەکرێت
پەیوەندیدار