ڕێڕەوی تایبەت بە نابینایان لەشەقامەکانی هەولێر دروست دەکرێت



ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێم بەمەبەستی  دروستکردنی ڕێڕەوی هاتووچۆی تایبەت بە نابینایان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەسەر شۆستەی شەقامەکانی شاری هەولێر واژۆی لەسەر خەرجکردنی بڕی ٢٤٦ ملیۆن و ٦٢٠ هەزار دینار کردووە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گوژمەیەی تەرخانکراوە لەسەر داهاتی شارەوانیی هەولێر خەرج دەکرێت کە مه‌به‌ست لێی خزمه‌تكردن و ئاسانكاریی هاتوچۆیه‌ بۆ نابینایان و کەسانی خاوەنپێداویستی تایبەت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تیان پارێزراو بێت و به‌ ئاسانی بتوانن هاتوچۆ بكه‌ن.

باسی لەوەشکردووە، ئه‌و گوژمه‌یه‌ بۆ دروستكردنی ڕێڕه‌وی نابینایان له‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامی شاره‌وانی تا چوارڕیانی نیشتمان و قه‌یسه‌ری و قه‌ڵات و شه‌قامی باتا له‌ شاری هه‌ولێر خه‌رج ده‌كرێت.

 

پێدانی کارەبا لەڕێگەی پرۆژەی پریپەیدەوە دەستیپێکرد
پێت پێدانی کارەبا لەڕێگەی پرۆژەی پریپەیدەوە دەستیپێکرد
ئێران هەناردەی غازی بۆ عێراق زیاد کرد
دوات ئێران هەناردەی غازی بۆ عێراق زیاد کرد
پەیوەنیدر