بەغدا ٤٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێم دەنێرێت و دابەشکردنی مووچە خێراتر دەکرێت



بڕیارە بەغدا لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا ٤٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ تەواوکردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و پێش جەژن مووجەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە کەناڵی رووداوی راگەیاندووە، بەغدا بڕیاریداوە لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوو٤٠٠ ملیار دیناری دیکە بخاتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان، بۆ تەواوکردنی دابەشکردنی مووچە.

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە: “بە گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە پێش جەژنی قوربان، مووچەی هەموو ئەو وەزارەت و دەستانە دابەش دەکرێت کە هێشتا مووچەیان وەرنەگرتووە”.

رۆژی ١٥-٦-٢٠٢٣، حکومەتی عێراق ٤٠٠ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رۆژی ١٨-٦-٢٠٢٣، وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەران و مووچەخۆران کرد، تا ئێستا مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشکراوە و رۆژ بە رۆژ وەزارەتەکە لیستی ئەو شوێنانە بڵاودەکاتەوە کە موووچە وەردەگرن تا ئێستا بە تەواوی خشتەی مووچە رانەگەیەنراوە.

کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ئاشکرا کرا
پێت کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ئاشکرا کرا
بەغدا بڕە پارەیەکی دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد
دوات بەغدا بڕە پارەیەکی دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد
پەیوەندیدار