پارتی: لە پەرلەمان هیچ بڕە پارەیەكمان وەرنەگرتووە



فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕەتی دەكاتەوە، كە هیچ بڕە پارەیەكی مانگانەیان وەرگرتبێت.

زانا مەلا خالید، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، له‌ (١ی٦ی٢٠٢٣) ه‌وه‌ فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی مانگانه‌ی وه‌رنه‌گرتیه‌ و به‌ نووسراوی فه‌رمی ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌ .

دەشڵێت: “جیاوازی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نی تر كرداره‌ نه‌وه‌كو دروشم و قسه‌ی بریقه‌دار”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان، ماوەی یاسایی پەرلەمان بە تەواو بوو دانراوە و بەپێی هەواڵی میدیاكان، “سەرۆكایەتی پەرلەمان و پەرلەمانتاران بەردەوامن لە وەرگرتنی مووچە و ئیمتیازی خۆیان”.

تەندروستی هەرێم ژمارەیەك بڕیاری دەربارەی تای خوێنبەربوون دەركرد
پێت تەندروستی هەرێم ژمارەیەك بڕیاری دەربارەی تای خوێنبەربوون دەركرد
لە گرتووخانەیەکی هندۆراس 41 زیندانی ژن کوژرا
دوات لە گرتووخانەیەکی هندۆراس 41 زیندانی ژن کوژرا
پەیوەنیدر