هێزێکی سوپای عێراق هەڵیکوتایە سەر گوندی پەڵکانە لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان و هاووڵاتییەکیان دەستگیرکرد.
درەنگانی شەوی ڕابردوو هێزێکی فەوجی چواری فیرقەی ٨ی سوپای عێراق هەڵیکوتایە سەر زەوی جوتیارانی گوندی پەڵکانە و جگە لە شکاندنی ژمارەیەکی زۆر کەرەستەی ئاودێری و زەوییە کشتوکاڵییەکان، هاووڵاتییەکیشیان دەستگیرکرد.
بە پێی زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییەی دەستگیرکراوە، ئاغای گوندەکە بووە و سەرقاڵی ئاودێری بووە.